مۆبایلێکی تایبه‌تی بۆ منداڵان هاته بازاڕه‌وه
مۆبایلێکی تایبه‌تی بۆ پاراستنی منداڵانی که‌م ته‌مه‌ن هاته بازاڕه‌وه که له کاتی ڕوودانی مه‌ترسی باوک و دایکان ئاگادار ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: به ئامانجی پێوه‌ندی گرتنی ئاسانی منداڵان له‌گه‌ڵ باوک و دایک و پاراستنیان له مه‌ترسییه‌کان، مۆبایلێکی نوێ ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
ئه‌م مۆبایله ده‌توانێت له ڕێگای لێدانی کلیله‌کانه‌وه پێوه‌ندی بکاته دایک و باوک و و پۆلیس و ئه‌و که‌سانه‌ی ناویان له مۆبایلی منداڵه‌که تۆمار کراوه و ته‌نانه‌ت له‌کاتی مه‌ترسی پۆلیس و بنه‌ماڵه‌ی منداڵه‌که ئاگادار بکاته‌وه.
مۆبایلی ڕه‌نگاڵه‌ی 1stfone به ساناترین جۆری مۆبایلی جیهان دێته ئه‌ژمار و به کێشی 40 گرام بۆ منداڵانی 4 تا 9 ساڵ داڕێژراوه.
پێوه‌ندی به ئینترنێت و سیسته‌می کورته په‌یام و دیکه‌ی نه‌رمئامێره‌کان بۆ مۆبایلی 1stfone دانه‌نراوه.