ئه‌و هۆکارانه‌ی که ژیانی هاوسه‌رگیری به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌به‌ن:
1- مامه‌ڵه‌ی خراپ: قسه‌کردنی توند و به‌کارهێنانی هه‌ندێ وشه که ئازارده‌ره یاخود گالتهکردنێک که زیاتر لایه‌نی ریسواکردنی پێوه دیاربێت.
2- پشت گوێ خستنی یه‌کتر:وه‌کو وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی سڵاوی یه‌کتر یاخود گوێ نه‌گرتن بۆ وته و قسه‌کانی یه‌کتر.
3- درۆ کردن: له هیچ شوێنێکی ئاینی ئیسلام نه‌هاتوه که ڕیگه‌ی به درۆ کردن دابێت بۆیه له ژیانی هاسهرگیریش هه‌ر وایه و له‌ناو به‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانه.
4- شکاندنی په‌یمان:ئه‌مه‌یان هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان هاوسه‌ران له‌ناو ببات.
5- نه‌به‌خشینی سۆز و خۆشه‌ویستی:له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ده‌بینین که ئێمه هه‌مومان برایان و خوشکانمان له‌ئامێز ده‌گرین و سۆز و خۆشه‌ویستیان پێ ده‌به‌خشین به‌ڵام ناتوانین یاخود ناتوانین که هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاسهرهکانمان.
6- گومانی خراپ بردن یاخود چاودێری کردنی یه‌کتر:هه‌ر وه‌ک خوای گه‌وره له قورئان فه‌رمویه‌تی :که به‌شێک له گومان بردن تاوانه .بۆیه پێویسته بڕواداران خۆیان دوور بگرن له‌م ره‌وشته و خۆیان نه‌بنه هۆکاری له‌نابردنی خۆشی خۆیان.
7- زۆر سه‌رقاڵ بون:بێگومان هه‌ردوکتان ئه‌رک و مافتان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌یه جا پێویسته کات ببه‌خشن به یه‌ک و مافی یه‌کتر بده‌ن له‌پێناو به‌خته‌وه‌ریتان.
8- سور بون له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئاین :لای هه‌مومان ئاشکرایه که خودا که‌سێکی خۆشناوێت که گوێڕایه‌لی نه‌بێت بۆیه هه‌مو کات هاوکاری یه‌کتر بن له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنی ئایین وه‌ک خۆی.
ئه‌و هۆکارانه‌ی که په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران به‌هێز ده‌کات!
1- هه‌لوێست و هه‌ڵسوکه‌وتی باش:مرۆڤی موسڵمان هه‌مو کات هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌ی باشه له به‌رامبه‌ر ژیان هه‌ربۆیه به‌و هه‌ست و بیره‌وه ده‌ژی و هه‌ست به به‌خته‌وه‌ره‌ی ده‌کات.
2- یارمه‌تیدانی یه‌کتر: هه‌ر وه‌ک پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای له‌سه‌ربێت) له فه‌رموده‌کانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ده‌بێ هاوسه‌ران هاوکار و هاوده‌می یه‌کتر بن له کاروباری ژیاندا به‌م شیوه ژیان جوانتر و به‌خته‌وره ده‌بێت.
3- متمانه بون به‌یه‌کتر یه‌کێکه له‌و بنه‌مایانه‌ی که ده‌بێته هۆی خۆشتر ژیان.
4- رێزگرتنی یه‌کتر هه‌ر یه‌کێک له هاسه‌ران ده‌بێ رێزی یه‌کتر بگرن و رێزی یه‌کتریان لابێت.
5- یاری کردن و گاڵته‌کردن له‌گه‌ل یه‌کتر هه‌ر وه‌ک له فه‌رموده‌ی ئازیزمان هاتوه که زۆرکات یاری له‌گه‌ل عائیشه‌ی خێزانی کردوه و له پێشبڕکێ دابوه له‌گه‌لی.
6- له یه‌کتر به‌خشین:یه‌کێکه له سیفه‌ته هه‌ره گرنگ و پێویسته‌کانی ناو خێزان .هه‌رکه‌سێکی کهسكی تر نه‌بورێت هیج کات خۆ نابه‌خشرێت له هه‌ڵه‌یه‌ک .پێویسته له هه‌ڵه و که‌م و کوری یه‌کتر ببورین له‌گه‌ل یه‌کتردا به‌خشنده بن.
7- زۆر کات له‌گه‌ل یه‌کتر به‌سه‌ر ببه‌ن وه‌ک چون بۆ سه‌یران و گه‌شت و پیاسه.
8- ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌کان له‌گه‌ل یه‌کتر هه‌رک نوری چاومان رۆژانه له نێژی به‌یانیان بانگی هاوسه‌ره‌کانی ده‌کرد بۆ ئه‌نجامدانی نوێژ هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر نوێژیشی کردبایه له مزگه‌وت...