صفحه 1 از 1

چیرۆکێ کۆرت و به سوود....

پستارسال شده در: چهارشنبه آبان ماه 7, 1392 1:14 am
توسط avin
رۆژێک سەرپەرشتیاری بینایەک لەقاتی شەشەمەوە دەیەوێ قسە لەگەڵ

یەکێک لەکرێکارەکانی بکات،

زۆر هاوار دەکات کرێکارەکە لەبەر دەنگە دەنگ گوێ ی لێ نیە.

ناچار سەرپەرشتیارەکە ١٠ دۆلار بەردەداتە خوارەوە.

کرێکارەکە ١٠ دۆلارەکە هەڵدەگرێتەوە دەی خاتە گیرفانی بێ ئەوەی سەیری

سەرەوە بکات دەست دەکاتەوە بە کارکردن.

جاری دووەم سەرپەرشتیارەکە ٥٠ دۆلار بەردەداتەوە

دووبارە کرێکارەکە هەڵی دەگرێتەوە بێ ئەوەی

سەیربکات لەکوێوە ئەم پارەیە هاتووە دەیخاتە گیرفانی.

جاری سێ یەم سەرپەرشتیارەکە

بەردێک بەردەداتەوە یەکسەربەسەری کرێکارەکە دەکەوێت.

لەو کاتەدا کرێکارەکە سەربەرز دەکاتەوە و سەرپەرشتیارەکە قسەی لەگەڵ دەکات.

ئەم چیرۆکە هەمان چیرۆکی ژیانی مرۆڤە. خودا هەمیشە لەسەرەوە دیاریمان بۆ دەنێرێت

بەڵام ئێمە سوپاس گوزار نین بەڵام کاتێک


بەردێکی بچوک بەر سەرمان دەکەوێت کە کێشە بچوکەکانی ژیانن.

ئەوکات ڕوودەکەینە خوای گەورە.

بۆیە هەرکاتێك دیاریەکمان لەپەروەردگارەوە پێ گەیشت پێویستە

یەکسەر سوپاس گوزار بین پێش ئەوەی بەردەکە بەر سەرمان بکەوێت.


(سایت اصلاح)