صفحه 1 از 1

ئه گه ر پێغەمبەرت خۆشدەوێت...

پستارسال شده در: سه شنبه آبان ماه 7, 1392 11:47 am
توسط avin

ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: پێغەمبەرئاسا رەوشتەکانت قورئانیى بێت


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: لەگەڵ دایک و باوکت رەفتارت باش بێت وگوێڕایەڵیان بکە


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: لەگەڵ هاوسەرەکەت بەوپەڕى جوانکارى مامەڵەى لەگەڵدابکە




ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: هاوڕێیەتى باشترینى کەسەکان بکە و بەرامبەریان وەفادار ودڵسۆزبە


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: دووربە لەنەمیمى و شەڕەنگێزى


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: غەش مەکە و هەمووکات ترسى خواى گەورەت لەدڵدا هەبێ



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: باخەڵکان لەدەست و زمانت ئەمین بن



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: ئەهلى کتاب ئەزیەت مەدە


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: سوننەتە پیرۆزەکانى جێبەجێ بکە



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: فەرمان و بڕیارەکانى پشتگوێ مەخە



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: زۆر کڕنووش بۆخواى گەورە ببە



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: پاڵپشتى زاڵم وستەمکار مەبە



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: زۆرسەڵاواتى لەسەرلێبدە


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: ئەوەى پێى ناخۆشە رووى تێمەکە و لێى دووربکەرەوە


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: بەزەیى بە بەرامبەربە بچووکەکان و ژێردەستان



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: رێز لەگەورە بەساڵاچووان بگرە



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: پارووى حەرام مەخەرە دەمتەوە


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: خیانەت مەکە


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: بەبەردەوامیى باسى بکە و خەڵکانى ترى لێ ئاشنابکە


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: ئاینەکەى کەبۆى هێناویت، بەهەمووخەڵکانى ترى بگەیەنە



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: بەبەهرەکانت خزمەتى ئایین و وڵات و نیشتمانەکەت بکە



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: پارەى میللەت و حکومەت بەناهەق مەخۆ


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: بەهاناى منداڵەبێباوک و بێوەژنەکانەوە بچۆ



ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: پێغەمبەر ئاسا هیچ کەسێک ئەزیەت مەدەونەرمونیان و لەسەرخۆبە


ئەگەر پێغەمبەرت خۆشدەوێت: زۆردوعابکە و لەخواى گەورە بپاڕێوە تاوەکو بەدیدارى شادبیت


بیرت نەچێ: ئەگەر گوێڕایەڵى پێغەمبەرەکەت بوویت، ئەوابێگومان لەسەر حەوزى کەوسەر چاوەڕوانتە وەک

دەفەرمووێت"انافرطکم على الحوض"




((حاجی کاروان))




















Re: ئه گه ر پێغەمبەرت خۆشدەوێت...

پستارسال شده در: سه شنبه آبان ماه 7, 1392 12:14 pm
توسط tafgah72
سپاس !

Re: ئه گه ر پێغەمبەرت خۆشدەوێت...

پستارسال شده در: چهارشنبه آبان ماه 7, 1392 12:33 am
توسط avin
سپاس بۆ تۆش