چەند سیفەتێك هەیە كەپیاو ئارەزوو دەكات لەهاوسەرەكەیدا هەبێت و خۆی پێبڕازێنێتەوەو خێزانێكی بەختەوەر پێكەوە بنێن..
1. گوێڕایەڵی و نەرم و نیان لەگەڵهاوسەرەكەیدا، بەهێزو بە توانا لەگەڵ كەسانی تردا:
پیاو بە سروشتی خۆی حەزدەكاتهاوسەرەكەی كەسێكی نەرم و نیان و گونجاوو گوێڕایەڵ بێت لەگەڵیدا، هەروەهاحەزدەكات هاوسەرەكەی تەنها لەگەڵ ئەودا خاوەنی ئەم سیفەتانە بێت، لەگەڵ كەسانیدەوروبەردا كەسێكی بەهێزو بە تواناو خاوەن كەسایەتییەكی ناوازە بێت، پیاو بەمسیفەتە زۆر شادمان دەبێت و هەست دەكات هاوسەرەكەی ڕێزی لێدەگرێت و مافەكانیجێبەجێ دەكات و كاروبارەكانی بۆ ئاسان دەكات، چونكە ئەم سیفەتە نیشانەیخۆشویستنی ئافرەتە بۆ هاوسەرەكەی، بە هۆی بەهێزی كەسایەتیەوە لەپەروەردەكردنیجوان و دروستی منداڵەكانیدا، یارمەتی دەدات.
پیاو بە سروشتی خۆی حەزدەكاتهاوسەرەكەی كەسێكی نەرم و نیان و گونجاوو گوێڕایەڵ بێت لەگەڵیدا، هەروەهاحەزدەكات هاوسەرەكەی تەنها لەگەڵ ئەودا خاوەنی ئەم سیفەتانە بێت، لەگەڵ كەسانیدەوروبەردا كەسێكی بەهێزو بە تواناو خاوەن كەسایەتییەكی ناوازە بێت، پیاو بەمسیفەتە زۆر شادمان دەبێت و هەست دەكات هاوسەرەكەی ڕێزی لێدەگرێت و مافەكانیجێبەجێ دەكات و كاروبارەكانی بۆ ئاسان دەكات، چونكە ئەم سیفەتە نیشانەیخۆشویستنی ئافرەتە بۆ هاوسەرەكەی، بە هۆی بەهێزی كەسایەتیەوە لەپەروەردەكردنیجوان و دروستی منداڵەكانیدا، یارمەتی دەدات.
2.دیندار: بێگومان دینداری یەكەمین و گرنگترین سیفەتە بۆ هەردوولا، هەروەكوپێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: (تنكح المرأە ڵاربع: لمالهاولحسبها وجمالها ولدینها فاظفر بذات الدین تربت یداك).
واتە: ئافرەتان بۆ چوار شت خوازبێنی دەكرێن: لەبەر سەروەت و سامان،بنەماڵەو پلەو پایە، جوانی، دینداری و پابەندبوونی بەئاینەوە، با تۆ خوازبێنیكردنەكەت لەبەر دینداری و پابەندبوونی بێت بەئاینەوە، دەستت دەچێت بەخۆڵا، واتە:بەرەكەتت بە سەردا دەڕژێت!
لەبەرئەوەی دین، مرۆڤبنیاد دەنێت، هەموو خێرێكی تێدا كۆدەكاتەوە، مرۆڤ دەكاتە كەسێكی ئاكار بەرزو ڕەوشتجوان، دیندار ئەمین و باوەڕ پێكراوە، پارێزەری ماڵ و ئابڕو منداڵیهاوسەرەكەیەتی، لە كاتی بوون و نەبوونیدا.
3. جوانی:ئاساییە گەر پیاو حەزبكات هاوسەرەكەی جوان بێت، بەڵام جوانی لای هەر پیاوێك مانایەكیهەیە، بە پێی سروشت و ژینگەی پیاوەكە دەگۆڕێت!
4.هاوسەری چاك: وشەیەكە بەواتای كۆكەرەوەی هەموو سیفاتە جوان و نایابەكان دێت،چینیەكان دەڵێن: ئافرەتی چاك بۆ پیاو، لە دەست و قاچ پێویسترە، بەڵامئەمریكیەكان لەبەرئەوەی هەموو شتێك بە پارەو سامان لێكدەدەنەوە، سەبارەت بە ئافرەتدەڵێن: ئافرەتی ڕووخۆش، یەكسانە بە یەك ملیۆن دۆلار، ئافرەتی جوان، یەكسانە بە سێملیۆن دۆلار، ئافرەتی چاك، یەكسانە بە هەموو بودجەی ئەمریكا!
5. تەندروستو ڕووخۆش: پیاو حەز دەكات هاوسەرەكەی خاوەنی ئەم سیفاتەبێت، چونكە بەردەوام بەختەوەری و شادمانی بەژیانی دەبەخشێت، لە خەم و پەژارەدووری دەخاتەوە، خێزانی باش، هاوڕێ و هاوكارو دۆست و خۆشەویستیهاوسەرەكەیەتی، ئافرەت دەتوانێت بەئەرێنی، یاخود نەرێنی كاریگەری هەبێت لەسەرمیزاجی هاوسەرەكەی.
6. شەرمنی: شەرمنی جوانی ئافرەتە،ئافرەت بەبێ ئەم سیفەتە دەبێتە كەسێكی نەخوازراوو ناشیرین، هەرچەندە لە شێوەوڕووخساریشدا جوان بێت، چونكە ئەگەر ئافرەت خاوەنی ئەم سیفەتە، واتە شەرمن نەبوو،ئەوا بە كەسێكی بێ چاوەڕوو خراپ و زمان درێژ وەسف دەكرێت.. ئەگەر مرۆڤ بە گشتیشەرمی نەكرد، ئەوا ئامادەیە هەموو خراپەیەك بكات.
7.جوان گوێگرتن: پیاو حەز دەكات هاوسەرەكەی بە باشی گوێی بۆ بگرێت، هەرگیز قسەكانیپێنەبڕێت، كاتێك قسەی بۆ دەكات، خۆی بە شتی دیكەوە سەرقاڵ نەكات، بەڵكو سەرنج بداتەقسەكانی و بە زەردەخەنەو گرنگییەوە بۆی بڕوانێت، وەكو ئەوەی كە هاوسەرەكەیگرنگترین و باشترین و جوانترین كەسە بە لایەوە.
8. گرنگیدان بە هاوسەر: پیاو حەز دەكات هاوسەرەكەی گرنگی پێبدات، بە جۆرێك كە نەمنداڵ و نە ئیش و كارو نە كاروبارەكانی نێوماڵ و نە هیچ شتێكی دیكە، وایلێنەكات هاوسەرەكەی فەرامۆش بكات، ئافرەتی چاك، ڕازیكردن و دڵخۆشكردنی دڵیهاوسەرەكەی لە پێشینەی كارەكانیدا دادەنێت.
8.خۆڕازاندنەوەو شۆخ و شەنگی: پیاو زۆر حەز دەكات هەمیشە هاوسەرەكەی شۆخ وشەنگ و ڕازاوە بێت، زۆر ڕقی لە ئافرەتێكە كە تەنها بۆ دەرەوەی ماڵ خۆی جواندەكات و لەبەردەم هاوسەرەكەیدا خۆی فەرامۆش دەكات و گوێ بە خۆی نادات، پیاوحەز دەكات هاوسەرەكەی جوانترین پۆشاك بۆ ماڵەوە لەبەر بكات و بەردەوام لەنێوماڵدا گرنگی بە خۆڕازاندنەوەو پاكو خاوێنی و خۆبۆنخۆشكردن بدات.
9. ڕێزگرتن لە كەس و كاری هاوسەر: بە لای پیاوەوە كەس و كارەكەیجێگەو مەنزڵی تایبەتی هەیە، حەزدەكات هاوسەرەكەی ڕێزیان بگرێت و خۆشی بووێن،هاوسەری ژیر، بە ڕێزگرتن لە كەس و كاری هاوسەرەكەی خۆشحاڵ و شادمان دەبێت،چونكە ئەگەر كەسێك لەگەڵ كەسو كارەكەی خۆی و هاوسەرەكەیدا چاك نەبێت، ئەوابێگومان ناتوانێت بۆ كەسانی دیش چاك بێت.
10. هۆشیاریی:پیاوێك نییە لەم دنیایەدا ئافرەتی نەزان بە چاك بزانێت، مەگەر كەسانێكی دەگمەننەبێت، پیاوی ژیر ئافرەتی ڕۆشنبیرو هۆشمەند كە خاوەنی ژیرییەكی ناوازەو دووربینییەهەڵدەبژێرێت، پیاو حەز بە ئافرەتێك ناكات كە بڕوای بەخورافیات و درۆو دەلەسەهەبێت، چونكە ئەم جۆرە ئافرەتە، هەر ڕۆژەو لە دەرگای فاڵچییەك دەدات بۆ بەدەستهێنان و خۆخۆشەویستكردن لای هاوسەرەكەی، بەڵام ئافرەتی ژیرو داناو ڕۆشنبیربە كردەوەی باش و ڕەفتاری جوان و ئاكاری بەرز، خۆشەویستی هاوسەرەكەی بەدەستدەهێنێت، هەمیشە هەوڵ دەدات لە هاوسەرەكەی تێبگاتو هەرگیز لە وتەكانی بێزارنابێت.
11. نوێبوونەوە: ئەگەر پیاو بێتاقەت و ماندووغەمبار بوو، ئەوا هاوسەرەكەی لێوەی دوور نییە، لەبەرئەوە بەردەوام جل و بەرگی نوێو قسەی خۆش و زانیاری نوێی پێدەبەخشێت، پیاو هاوسەرەكەی ناچارناكات كە هەمووڕۆژێك ڕووكەشی نوێ بكاتەوە، بەڵكو ڕۆح و هەست و دەربڕینەكانی پێویستی بەنوێبوونەوەی بەردەوام هەیە، تا بتوانێت ببێتە خەمڕەوێن و یارمەتیدەریهاوسەرەكەی، هاوكاری بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی، ئافرەتی چاك خەمو پەژارەلەسەر هاوسەرەكەی لادەبات، ئافرەتی خراپیش خەمی بۆ زیاد دەكات.
12. سەرنجڕاكێش: شتێك كە وەسف ناكرێت و زۆر جێگەی بایەخە لەلای پیاو،سەرنجڕاكێشانە، سەرنجڕاكێشان سیحری كەسایەتی هەر كەسێكە كە هەموو مواسەفاتیڕووخسارو ڕۆحی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری تێدا كۆبووەتەوە، سەرنجڕاكێشان شتێكەلە تەنها سیفاتێكی دیاریكراودا خۆی نابینێتەوە، خۆشەویستی سیفەتێكە سەرنجی پیاوڕادەكێشێت، هەموو پیاوێك كلیلێكی هەیە كە دڵی دەكاتەوە، دەرگای ئەو دڵەشخۆشەویستیە، ئافرەتیش لە هەموو كەس بە تواناترە بۆ كردنەوەی دەرگای دڵی هاوسەرەكەی،ئەگەر لێهاتوویی و زیرەكی خۆی بخاتە كار.
ئهڵوهند كوێستانی