دڵی پیاو و دڵی ئافره‌ت

مديران انجمن: avin, CafeWeb, Dabir, Noha, bahar, Modir-Kurdi

دڵی پیاو و دڵی ئافره‌ت

پستتوسط hadi » يکشنبه خرداد ماه 12, 1392 5:23 am


نووسينى : عبد الدائم الكحيل .. زانستی نوێ ده‌ریخستووه‌، كه‌ دڵی پیاو له‌ دڵی ئافره‌ت جیاوازه‌، له‌ رووی قه‌باره‌و شێوازی كاركردنی فیزیایی‌و ده‌ردانی هۆرمۆنات‌و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌وه‌.. زانست به‌رده‌وام له‌ دۆزینه‌وه‌و ده‌رخستنی جیاوازییه‌ جه‌وهه‌رییه‌كانی نێوان پیاوو ئافره‌تدایه‌.. له‌ كاتێكدا ده‌ركه‌وتووه‌ قه‌باره‌ی مێشكی ئافره‌ت به‌ رێژه‌ی له‌ 10 - 15%، كه‌متره‌ له‌ مێشكی پیاو، هه‌روه‌ها شێوازی كاركردنی مێشكی ئافره‌ت له‌ شێوازی كاركردنی مێشكی پیاو جیاوازه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی جیاوازی نێوانیان هه‌ر له‌ شێوازی بیركردنه‌وه‌و شیكارو لێكدانه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، هه‌روه‌ها جیاوازیی له‌ كاردانه‌وه‌ ده‌ره‌كییه‌كاندا ..


ئه‌م جیاوازییانه‌ سه‌لماندویانه‌، كه‌ نێرینه‌ له‌ مێینه‌ جیاوازه‌، هه‌رگیز ناكرێت وه‌كو یه‌ك بن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ یه‌كسانیی نێوان پیاو ئافره‌ت ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو كاروبارێكدا!
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌ زانستییانه‌ سه‌لماندن‌و به‌ ڕاست زانینی ئه‌م ئایه‌ته‌ی په‌روه‌دگاره‌ن كه‌ ده‌فه‌رمووێت:(وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى) [آل عمران: 36].. واته‌: (بێگومان كوڕو كچ وه‌ك یه‌كنین).
نوێترین دۆزینه‌وه‌ی زانستی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زانایان جیاوازیی جه‌وهه‌رییان دۆزیوه‌ته‌وه‌، له‌ نێوان دڵی پیاو‌و دڵی ئافره‌تدا، له‌ هه‌واڵێكی زانستیدا توێژه‌ره‌ ئه‌مریكاییه‌كان دانیاننا به‌و ڕاستییه‌دا‌و بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌و پیاوو ئافره‌تانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌گه‌ری مردنیان زیاتره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆبه‌خشه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی پێبه‌خشیوه‌ له‌ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێت، (بۆ نموونه‌ پیاوێك نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵی بۆ كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی دڵه‌كه‌ی پێ به‌خشیوه‌ ئافره‌ت بووه).
توێژه‌ره‌كانی زانكۆی هوبكنز له‌ بالتیمور ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ هۆكاری ئه‌گه‌ری مردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامیان بۆ كراوه‌ ده‌ڵێن: هۆكاره‌كه‌ی ڕووننییه‌، به‌ڵام ده‌گونجێت هۆكاری سه‌ره‌كیی بوونی جیاوازی قه‌باره‌ی دڵ بێت، چونكه‌ ئه‌وانیش له‌و بڕوایه‌دان، كه‌ دڵی پیاو گه‌وره‌تره‌ له‌ دڵی ئافره‌ت له‌ رووی قه‌باره‌و كاریگه‌ری هۆرمونات‌و دژه‌ته‌ن‌و...
هه‌روه‌ها زاناكان ڕوونیانكردووته‌وه‌، كه‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، به‌خشه‌ره‌كه‌ی له‌ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌، ئه‌وا ئه‌گه‌ری مردن له‌و كه‌سانه‌دا به‌ رێژه‌ی له‌ 15% زیاتره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌مان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام به‌خشه‌ره‌كه‌ی له‌ هه‌مان ره‌گه‌زی خۆیه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌ی كاری نه‌شته‌رگه‌ری دڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ نه‌خۆشه‌كانیان، ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵه‌ بكه‌ن، واته‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت هه‌مان ره‌گه‌زی نه‌خۆشه‌كه‌ بێت. كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مریكی جه‌ختده‌كاته‌وه‌، كه‌ ساڵانه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا زیاتر له‌ (2000) كه‌س نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، له‌و رێژه‌یه‌ سێ له‌سه‌ر چواریان له‌ ره‌گه‌زی پیاون.
خۆشه‌ویستانم! نه‌شته‌رگه‌ريی چاندنی دڵ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ ئامانجدارانه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ ئه‌نجامده‌درێت، په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رمووێت( وَلَنْ يُؤَخِّرَ اللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ) [المنافقون: 11] واته‌: (رۆژی هه‌ر كه‌سێك ته‌واو بوو، كاتی مردنی هه‌ر كه‌س هات بێگومان خودا دوای ناخات‌و مۆڵه‌تی بۆ تازه‌ ناكاته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ئاگاداره‌ به‌ هه‌موو ئه‌و كارو كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن).
له‌ كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) سه‌رپشككرا له‌ نێوان مانه‌وه‌ی له‌ دونیاو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای په‌روه‌دگار، پێشه‌وامان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای په‌روه‌دگار هه‌ڵبژراد.
نه‌شته‌رگه‌ری دڵ شتێك پێشكه‌ش به‌ مرۆڤ ناكات، جگه‌ له‌ درێژكردنه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌می ته‌مه‌ن به‌ هاوده‌می له‌گه‌ڵ ئازارو ناڕه‌حه‌تی‌و خواردنی داوده‌رمان‌و تێچوونێكی زۆرو گران!
دڵنیابه‌ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار بیه‌وێت ته‌مه‌نی ئه‌و مرۆڤه‌ درێژده‌كاته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ ئه‌و جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ ببات!
هه‌روه‌ها زانست سه‌لماندوویه‌تی، كه‌ دڵ لێپرسراوی سه‌ره‌كییه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌و زانین‌و ته‌نانه‌ت باوه‌ڕهێنان‌و بێباوه‌ڕیشدا، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ بڕوادار دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌و جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییانه‌و رازی بێت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگاری، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت:( مَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ اللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ اللَّهِ لَآَتٍ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) [العنكبوت: 5]. واته‌: (ئه‌وه‌ی ئاواته‌ خوازه‌ به‌ دیداری خوای گه‌وره‌ شاد بێت، كاتی دیاریكراوی خوداو كاتی سه‌ره‌مه‌رگ هه‌ر دێت، ئه‌و خودایه‌ بیسه‌رو دانایه‌ به‌ كردارو گوفتاری به‌نده‌كانی).
هه‌روه‌ها پێویسته‌ بڕوامان هه‌بێت، كه‌ په‌روه‌ردگار كاتێكی دیاریكراوی بۆ هه‌موو خاوه‌ن رۆحێك داناوه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ته‌مه‌نه‌ دیاریكراوه‌ تێناپه‌ڕێت، هه‌روه‌كو په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێت: (كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَمَنْ زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ).. [آل عمران: 185]. واته‌: (هه‌موو كه‌سێك بێ جیاوازی تامی مردن ده‌چێژێت، رۆژی قیامه‌ت گشت كرێ‌و پاداشتی كرده‌وه‌كانی خۆتان ده‌درێته‌وه‌، ئنجا هه‌ر كه‌سێك له‌ ئاگر دوورخرایه‌وه‌و برایه‌ به‌ هه‌شته‌وه‌، بێگومان سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ژیانی ئه‌م دنیایه‌ش ته‌نها خۆشی‌و له‌زه‌تێكی كه‌م‌و چه‌واشه‌كارو فریوده‌ره‌).
هه‌روه‌ها زانست ئه‌وه‌شی سه‌لماندووه‌، كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی مرۆڤ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی شكستی گه‌وره‌ی خواردووه‌. هۆكاری مردن له‌ ناوخانه‌كانی له‌شدا دروستده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورده‌كارو ئه‌ندازه‌سازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رموێت: (نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمُ الْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ) [الواقعة: 60]. واته‌: واته‌: (هه‌ر ئێمه‌ش له‌ نێوان ئێوه‌دا بێ جیاوازی له‌ نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار، گه‌وره‌و بچوكدا مردنمان داناوه‌).
زندگی آنقدر ابدی نیست که بتوان مهربان بودن را به فردا انداخت

برای نویسنده این مطلب hadi تشکر کننده ها:
Shaghayegh (سه شنبه خرداد ماه 14, 1392 10:38 am)
رتبه: 7.14%
 
نماد کاربر
hadi
کاربر ویژه
کاربر ویژه
 
پست ها : 155
تاريخ عضويت: دوشنبه دي ماه 5, 1389 12:30 am
تشکر کرده: 17 بار
تشکر شده: 224 بار
امتياز: 2100

Re: دڵی پیاو و دڵی ئافره‌ت

پستتوسط pejmanava » يکشنبه خرداد ماه 12, 1392 10:16 am

دستتون درد نکنه .


نماد کاربر
pejmanava
کاربر حرفه ای سایت
کاربر حرفه ای سایت
 
پست ها : 2997
تاريخ عضويت: جمعه آبان ماه 4, 1391 12:30 am
محل سکونت: Mahabad
تشکر کرده: 2893 بار
تشکر شده: 3332 بار
امتياز: 25740

Re: دڵی پیاو و دڵی ئافره‌ت

پستتوسط avin » يکشنبه خرداد ماه 12, 1392 10:41 pm

سلام...زور به نرخ و جیاواز بوو...

به لام بو نه شته رگه ریه که...نووسراوه که ئه یه وی بلی ئه بی چاوه ریی مردن بکه ی...به بی ئه وه ی هه ول بده ی بو زیندوو مانه وه!!!

سه رسورمانه...من ئه مه م قه ت به دل نییه

په روه ردگار ئه گه ر بییه وی روژی مروفی ته مام بیت...ته نانه ت به نه شته رگه ریه که ش هه ر ته مام ده بیت...

له  حوکمی حه رام یا حه لال بوونی ئه م نه شته رگه رییه ئاگادار نیه م...

به لام پیم وایه هه ول دان بو ژیان تا کاتی مردن ئه رکی ئیمه یه...وایه؟؟
در روزگاری که خنده ی مردم از زمین خوردن توست ، برخیز تا بگریند...
نماد کاربر
avin
مدیر انجمن
مدیر انجمن
 
پست ها : 433
تاريخ عضويت: دوشنبه مرداد ماه 31, 1390 11:30 pm
تشکر کرده: 336 بار
تشکر شده: 531 بار
امتياز: 1820

Re: دڵی پیاو و دڵی ئافره‌ت

پستتوسط avin » جمعه خرداد ماه 17, 1392 6:48 pm

سلام:
به ریزان چاوه ریی ولامه که ده که م...

ئایا نووسراوه که تان خوه ندووته وه؟

ئایا نه شته رگه ری (پیوند قلب) چ حوکمیکی هه یه؟
در روزگاری که خنده ی مردم از زمین خوردن توست ، برخیز تا بگریند...
نماد کاربر
avin
مدیر انجمن
مدیر انجمن
 
پست ها : 433
تاريخ عضويت: دوشنبه مرداد ماه 31, 1390 11:30 pm
تشکر کرده: 336 بار
تشکر شده: 531 بار
امتياز: 1820


بازگشت به گشت بابه تێک

چه کسي حاضر است ؟

کاربران حاضر در اين انجمن: بدون كاربران آنلاين و 2 مهمان