ئیمامی مالیک و مندال

در این بخش مطالب دینی کوردی قرار داده می شود

مديران انجمن: CafeWeb, Dabir, Noha, bahar

ئیمامی مالیک و مندال

پستتوسط ghazal66 » چهارشنبه مرداد ماه 4, 1391 7:43 pm

ڕۆژێك ئيمامى ماليك له‌ منداڵێك نزيك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ناوخۆڵدا يارى به‌ خۆڵ ده‌كات جارێك ده گرى و جارێك پێده‌كه‌نێت.

ئيمام له‌گه‌ڵ نه‌فسى خۆى ده‌دوێت :

بۆچى سه‌لامى لێبكه‌م؟ .. نا با سه‌لامى لێبكه‌م چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) سڵاوى له‌ منداڵان كردووه‌. له‌ منداڵه‌كه‌ نزيك بۆوه‌و وتى: (السلام عليكم)، منداڵه‌كه‌ش وتى: وعليكم السلام ورحمه‌ الله و بركات، ئيمامى ...ماليك.
ئيمام سه‌رى سوڕما وتى: چۆن ده‌زانيت من ئيمامى ماليكم؟ منداڵ وتى: ده‌زانم.
ئيمام وتى: دياره‌ تۆ زۆر زيته‌ڵو زيره‌كيت! پرسيارێكت ئاراسته‌ ده‌كه‌م!، منداڵ وتى: بفه‌رموو: ئيمام وتى: ئايا جياوازى نه‌فسو عه‌قڵ چىيه‌؟
منداڵ وتى: نه‌فس نه‌يهێشت سه‌لام بكه‌يت، به‌ڵام عه‌قڵ قه‌ناعه‌تى پێكردى و زانيت سوننه‌ته‌ سه‌لام كردن، كه‌واته‌ هه‌رچى به‌گوێى نه‌فس بكات خه‌ساره‌ومه‌ند ده‌بێت.
ئيمام وتى: ئه‌ى بۆ يارى به‌خۆڵ ده‌كه‌يت؟
منداڵه‌كه‌ وتى: چونكه‌ له‌م خۆڵه‌ بوينو بۆ ئه‌م خۆڵه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌!…
ئيمام وتى: بۆچى ده‌گريتو بۆچى پێده‌كه‌نيت؟
منداڵ وتى: ده‌ترسم خواى گه‌وره‌ بمانخاته‌ ئاگرى جه‌هه‌نه‌م له‌به‌ر گوناهه‌كانمان كه‌ بير له‌ به‌زه‌ی و ڕه‌حمی خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ شادده‌بم.
ئيمام وتى: خۆ تۆ منداڵيت و پاكو بێگه‌ردى بۆچى ده‌ترسى؟
منداڵ وتى: چاوم لێيه‌ دايكم ئاگر ده‌كاته‌وه‌ به‌دارى گه‌وره‌و پاشان به‌ چيلكه‌و دارى بچووك ئاگره‌كه‌ خۆش ده‌كات و به‌ته‌واوى ده‌گرێت. منيش ده‌ترسم به‌ ئێمه‌ ئاگرى دۆزه‌خ گه‌رم بكرێتو بێچوى وه‌ك ئێمه‌مانانى پێبسوتێنن!!
ربنا  لا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَ هَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ  رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ


برای نویسنده این مطلب ghazal66 تشکر کننده ها: 5
CafeWeb (يکشنبه ارديبهشت ماه 7, 1392 2:51 am), Noha (يکشنبه ارديبهشت ماه 7, 1392 2:51 am), Ramin (يکشنبه ارديبهشت ماه 7, 1392 2:51 am), Sanam1 (يکشنبه ارديبهشت ماه 7, 1392 2:51 am), basireh (يکشنبه ارديبهشت ماه 7, 1392 2:51 am)
رتبه: 35.71%
 
نماد کاربر
ghazal66
کاربر ویژه
کاربر ویژه
 
پست ها : 306
تاريخ عضويت: يکشنبه ارديبهشت ماه 24, 1391 11:30 pm
محل سکونت: دیواندره
تشکر کرده: 958 بار
تشکر شده: 732 بار
امتياز: 360

بازگشت به کوردی

چه کسي حاضر است ؟

کاربران حاضر در اين انجمن: بدون كاربران آنلاين و 1 مهمان