کۆمه‌ڵه سیفه‌تێك هه‌ن که له‌هه‌ر که‌سێك دابن خه‌ڵك لێیان دوور ده‌که‌ونه‌وه‌و ناتوانن ژیان به‌سه‌ر به‌رن له‌گه‌ڵیان دا خۆ ئه‌گه‌ر له هاوسه‌ردا بن ئه‌وا ده‌بێته هۆی تێکچون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان، له‌و سیفه‌تانه:
1- هاوسه‌ری دیکتاتۆر: که هه‌ر خۆی خاوه‌ن بڕیاره‌و مێرد ته‌نها وه‌ك دیکۆره، به‌س جێ به‌جێ که‌ری فه‌رمانه‌کانی ژنه، بچوکترین ڕه‌خنه یان پێشنیار قبوڵ ناکات.
2- هاوسه‌ری خۆبه‌زل‌زان: فه‌خراوه‌ی به‌ماڵ و جوانی یان به شه‌هاده یان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له ئه‌مه‌ریکی یه‌کان کردووه که به‌دوای کچه ئاسیایی یه‌کان دا بگه‌ڕێن له‌به‌ر بێزاریان له منه‌تی ئه‌مریکی.
3- هاوسه‌ری ره‌فتار خراپ: به‌دوای گرفت دا ده‌گه‌رێت که گه‌وره‌ی بکات و قسه‌ی ناشرین و ده‌م درێژه.
4- هاوسه‌ری خۆویست: مێرده‌که‌ی ده‌خاته ژێر مه‌سره‌فی زۆره‌وه، ته‌نها هه‌وڵی دابین کردنی پێویستی‌یه‌کانی خۆیه‌تی، بێ گوێ دانه توانای هاوسه‌ره‌که‌ی له‌لایه‌ن مادیه‌وه.
5- هاوسه‌ری لۆمه‌که‌رو نکۆڵی که‌ر: ئه‌م جۆره به‌هیچ شتێك پێ نازانێ و هه‌میشه ڕه‌خنه له مێرده‌که‌ی ده‌گرێت و سه‌رشکێنی ده‌کات و هه‌موو چاکه‌کانی زه‌ربی سفر ده‌کات.
6- هاوسه‌ری مادده‌ویستی ته‌مه‌ڵ: زۆر به‌خیله‌و نابه‌خشێت بێ ووه‌رگرتن و حسابی وورد بۆ هه‌موو کار‌و هه‌نگاو و سۆزێکی خۆی ده‌کات، بێ به‌رامبه‌ر هیچ ناکات ته‌نانه‌ت ده‌ربڕینی سۆزیش یا قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی.
7- هاوسه‌ری که‌له‌ره‌ق: سووره له‌سه‌ر ڕای خۆی بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدات به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان خێزانی، وه زۆر جار ده‌بێته هۆی ماڵ وێرانیی.
8- هاوسه‌ری زۆر بڵێ: ده‌می داناخات، پشوویه‌ك نادات هه‌ر ده‌ڵێت و ده‌ڵێت بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌ی بێت یان نه‌بێت.
9- هاوسه‌رێك: که هه‌میشه خه‌ریکی سووننه‌ته‌و ئه‌رکی هاوسه‌رایه‌تی فه‌رامۆش کردوه.
10- هاوسه‌رێك دڵی پیسه: له‌سه‌ر بنه‌مای گومان و واهیمه‌ی بێ به‌ڵگه‌و هاوسه‌ری ژیر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر گۆڕانێکی له هاوسه‌ره‌که‌ی دا به‌دی کرد له‌پێشدا به‌خۆیدا بچێته‌وه پاشان به هاوسه‌ره‌که‌ی دا.
11- هاوسه‌ری مه‌سره‌ف و ده‌ست بڵاو: وه‌ك خوێن به‌ربوونێکی نه‌وه‌ستاو له له‌شی خێزاندا‌و گوێ ناداته هه‌وڵی هاوسه‌ره‌که‌ی و خۆی به لێپرسراو نازانێ له‌ماڵه‌که‌ی دا.
لێره‌دا هه‌ڵه‌کانی هاوسه‌ری (ژن) به یانزده خاڵ کۆتای‌یان هات به‌ڵام هاوسه‌ری پیاو به‌سه‌د و یانزه‌ش کۆتایی نایه!! :lol: